بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەفلاتوونیزمی نوێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

ئەفڵاتوونیزمی نوێ (بەئینگلیزی: Neoplatonism)، قوتابخانەیەکی فەلسەفییە مێژووی درووستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی زایین لەسەر بنەمای فێرکردنەکانی ئەفڵاتوون و ئەفڵاتوونییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لەو لێکدانەوانە ھەڵدەگرێ کە وا لە لێکۆڵەرەوان دەکات بڵێن کە جیاوازە لە فەلسەفەی ئەفڵاتوونی سەرەکی. ھەرچەندە ئەفڵاتوونیزمە نوێیەکان خۆیان بە ئەفڵاتوونی داناوە و دەڵێن کە بەرگری لە بیروڕاکانی ئەفڵاتوون دەکەن، بەڵام زۆرێک ھەن کە بڕوایان کە ئەم فەلسەفەیە جۆرێکە لەھەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی ھەردوو فەلسەفەی سەرەکی یۆنان: ئەفڵاتوونیزم و ئەرستۆنیزم. شێوەی گشتی ئەم قوتابخانە فەلسەفییە لەسەر دەستی ئەفڵووتین داڕێژراوە کە دەڵێت گوایە فەلسەفەی ئەفڵاتوون و خوێندنەکەی لەسەر دەستی ئەمۆنیس ساکاس وەرگرتووە کە یەکێک لەگەورەترین فەیلەسووفەکانی ئەسکەندەرییە بووە. دواتر، فۆرفۆریۆس یەکێک لە قوتابییەکانی ئەفڵووتین ھەستاوە بە کۆکردنەوەی دواترین خوێندنەکان لە شەش بەشدا کە ناو دەبرێت بە: ھەشتینەکان (فەلسەفە)، چونکە ھەربەشێک لەو بەشانە پێک دێت لە ٨ وتار. گرنگی ئەو کارەی فۆرفۆریۆس لەوەدایە کە ئەگەر ئەو کۆکردنەوەیە نەبووایە، ئێستا ھەموو بەرھەمەکانی ئەفڵووتین دەفەوتا.[١]
ھەندێک لە بیروڕاکان وایە کە ئەفڵووتین ھەوڵی گوونجاندنی ئەفڵاتوونیزمی لەگەڵ ئاینی مەسیحییەت داوە. [٢]

سەرچاوەکان

  1. ^ ویکیپیدیاکانی تر
  2. ^ پەڕتووکی: مێژووی فەلسەفە